بەرپرسێکی ئێرانی: مووشەکەکانمان ئیتر هەڕەمەکی نین و بە وردی ئامانجەکانیان دەپێکن
- هەواڵ
- 21 حوزەیران

دیمەنی مووشەکێکی ئێرانی لە ئاسمانی تەلئەبیب. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای ئێرانی دەڵێت، تاران لەبری پشتبەستنی پێشووی بە چڕی هێرشی مووشەکی، ئێستا تیشکی خستووەتە سەر وردی و کاریگەریی هێرشەکان.
وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەرەو فراوانبوون دەچێت و هەردوولا بە دەیانەوێت بە وردی پێگە و بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی یەکتر بۆردوومان بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی "CNN"ـی ئەمریکی، بەرپرسێکی باڵای ئێرانی ڕایگەیاند، تاران لەبری پشتبەستن بە چڕی هێرشی مووشەکی، ئێستا تیشکی خستووەتە سەر وردی و کاریگەریی هێرشەکان. ئێران ئێستا مووشەکی ورد و پێشکەوتوو بۆ کردنە ئامانجی ناوەندە سەربازی و ئەمنییە هەستیارەکان بەکاردەهێنێت.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، مووشەکە ئێرانییەکان سەرکەوتوو بوون لە تێپەڕاندنی سیستەمە بەرگرییە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا وەک ساد، پاتریۆت و ئارۆ 3، شانبەشانی قوبەی ئاسنینی ئیسرائیلی، وتیشی: "ئەو سیستەمانە شکستیان هێنا لە ڕێگریکردن لەو مووشەکەی کە ئامانجە دیاریکراوەکەی خۆی پێکا".
لە پەیامێکی ڕاستەوخۆدا بۆ تەلئەبیب، بەرپرسەکە وتی: "باشترە بۆ ئیسرائیل دڵخۆش نەبێت بە کەمبوونەوەی ئاستی هەڵدانەکان و باشتر وایە بێدەنگی هەڵبژێرێت و تەنها چاودێر بێت لە بەرامبەر ئەو هاوسەنگییە نوێیەی هێز کە تەرازووەکەی بەلای ئێراندا شکاوەتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ـی ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسرائیل لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکەی ئێستای لەگەڵ ئێران، ڕووبەڕووی تێچوونێکی دارایی قورس بووەتەوە، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، تێچووی ڕۆژانەی جەنگەکە بە سەدان ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
چاودێران و شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم بارگرانییە ئابوورییانە ڕەنگە توانای تەلئەبیب بۆ چوونە ناو جەنگێکی درێژخایەنەوە سنووردار بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی بەنزین هەرزان دەبێت






