ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 حوزەیران

مووشەکی خەیبەری ئێرانی
ئاڤا نیوز
میدیا ئێرنییەکان بڵاویانکردەوە، لە هێرشەکانی ئەم جارەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری بەکارهێنا.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەمریکا بە هێرش کردنە سەر پێگەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران بەشداری جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد و جەنگەکەی بردە قۆناغێکی نوێوە و بەپێی پێشبینییەکان بەم بەشداریکردنە پەرەسەندنەکانی شەڕی ناوچەکە زیاتر دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای پاسداران ڕایگەیاند، دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە شەپۆلی بیستەمی ئۆپەراسیۆنی ' بەڵێنی ڕاستگۆ 3'، ئێران بۆ یەکەمجار بە مووشەکی 'خەیبەر' هێرشی کردە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل.
لەلایەکی دیکەوە: ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل: ئەم بەیانییە ئێران دووجار هێرشیکردووە جارێک بە 22 مووشەک و جارێک بە 5 مووشەک.
پێدراوە ڕاستەکان: خەیبەر، جۆرێک مووشەکی مەودا مامناوەندە، ناونانیشی ئاماژەیەکی ئایینییە بۆ بیابانی خەیبەر کە پێش هاتنی ئیسلام لە دەستی جوو بووە، دوای شەڕی خەیبەر لە ساڵی 628ـی زایینی، کەوتە دەست موسڵمانان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






