ژەنەراڵ دان کەین
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ لەدوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سێ بنکەی ئەتۆمیی ئێران، لە گوتارێکدا بەتایبەتی دەستخۆشیی لە ژەنەراڵێکی سوپای وڵاتەکەی دەکات و ستایشی دەکات.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (بەکاتی هەولێر) لە وتارەکەی سەبارەت بە ئاشكراکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمریکا لەدژی ئێران، گوتی "ئۆپەراسیۆنی ئەمشەوی ئەمریکا لە مێژوودا کەموێنە بووە، دەمەوێت پیرۆزبایی لە ژەنەڕاڵ دان ڕازین کەین، کە ژەنەراڵێکی زۆر زیرەک و بلیمەتە، بکەم لەگەڵ هەموو ئەوانەی بەشداریی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان کردووە."
ژەنەراڵ دان کەین کێیە؟
جۆن دانیال کەین لەدایکبووی ساڵی 1968ـە، ژەنەراڵێکی هێزی ئاسمانیی ئەمریکایە و سەرمایەدارێکی گەورەیە. لە ئیدارە نوێیەکەی ترەمپدا پۆستی سەرۆک ئەرکانی هاوبەشە.
لەماوەی ساڵانی 2021 بۆ 2024 بەڕێوەبەری کاروباری سەربازی بووە لە دەزگای هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا لە نیویۆرک و، پەیوەندیی لەگەڵ ترەمپ بۆ ساڵانێک لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق لە مانگی 12 ساڵی 2018، کاتێک ترەمپ بەئامانجی بینینی سەربازانی ئەمریکی هاتە عێراق، لە نزیکەوە چاوی بە ژەنەراڵ کەین کەوت و گوتی، ئەو پێی گوتووە "تۆم خۆشدەوێت و بۆ تۆ دەجەنگم."
بە گوتەی دۆناڵد ترەمپ، ژەنەراڵ کەین لە شەڕی دژی داعشیشدا لە عێراق ڕۆڵێکی نایابی گێڕاوە، بۆیە لەم هێرشەی ئەمریکاش بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بەتایبەت بۆ سەر بنکەی فۆردۆ، ڕۆڵی سەرەکی بینیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






