
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە یاری گۆڵف و ئاڵای ئێران
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەمریکا بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ و بە جوڵاندنی فڕۆکەی B2، بەشێوەیەکی ڕاستەخۆ بەشداری لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران کرد، ئەوەی جێگەی تێڕامانە ئەمە دووەم بڕیاریی هەستیاری سەرۆکی ئەمریکایە لەبەرامبەر ئێران لەکاتێکدا کە لە یاری گۆڵفە.
چیڕۆکی سەرەکی: ترەمپ بڕیاریدا بوو لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چارەنووسی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران یەکلایی بکاتەوە، بەڵام بە خێرای لە پشووی خۆی گەڕایەوە لەکاتێکدا کە لە یاری گۆڵف بوو لە پاڵم بیچی فلۆریدا، بە هێمنی و بێ ئاگاداری ئەم هێرشەی ئەنجامدا و فڕۆکەی B2 شەش بۆمبیGBU-57 ئاراستەی فۆڕدۆ کرد.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەوەی جێگای تێڕامان و وردبوونەوەیە، ترەمپ لەو کاتەی لە یاری گۆڵفە زیاتر بڕیارە هەستیارەکان دەدات، بەپێی ڕۆژنامەی پۆلەتیکۆی ئەمریکی و ڕۆژنامەی زە گاردیان، ئەو کاتەی بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانی دا لە 2-1-2020، لە شوێنی تایبەتی خۆی لە گۆڕەپانی گۆڵفەکەی لە فلۆریدا بووە و لەگەڵ لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی تاوتوێی ئەم ئۆپەراسیۆنەی کردووە و هەر لەو شوێنە بڕیاری کۆتایی لە بارەی کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس داوە.
لەلایەکی دیکەوە: بۆب ودوارد، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکیی لە کتێبەکەیدا کە ناوی "توڕەییە" نووسیویەتی"، ترەمپ لە گۆڕەپانی گۆڵفەکەی لە فلۆریدا، بڕیاری کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






