نەتەنیاهۆ چۆن توانی ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران ڕازی بکات؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 حوزەیران

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بە پشتبەستن بە بەرپرسێکی ئەو وڵاتە، وردەکاریی هەوڵەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بۆ ڕازیکردنی سەرۆکی ئەمریکا بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بڵاودەکاتەوە و دەڵێت نەتەنیاهۆ و ترەمپ هەموو ڕۆژ بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئەمنی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ماوەی نۆ ڕۆژ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هەموو ڕۆژێک نەتەنیاهۆ و ترەمپ بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و باسی ئامانجەکانی ئیسرائیلیان لەنێو خاکی تاران کردووە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی سەرچاوە ئیسرائیلی و ئەمریکییەکان، ترەمپ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، سەرسام بوون بە سەرکەوتنی ئیسرائیل و کوشتنی فەرماندە سەربازییەکانی ئێران، هاوکات دەڵێن ئەگەر ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە بەم شێوەیە نەبووایە، ترەمپ هەرگیز بیری لەوە نەدەکردەوە هێرش بکاتە سەر ئێران.
قووڵتر: بەرپرسەکەی ئیسرائیل دەڵێت: چوار ڕۆژ لەمەوبەر، نەتەنیاهۆ و ترەمپ قسەیان کرد و ترەمپ گوتی، بڕیارمداوە هێرش بکەمە سەر فۆڕدۆ، بەڵام دواتر نەتەنیاهۆ سەرکەوتوو بوو لە ڕازیکردنی ترەمپ لەوەی دامەزراوەکانی ئەسفەهان و نەتەنزیش بکاتە ئامانج بۆ ''کۆتاییهێنان بە کارەکە''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






