ڕێکخراوێک ژمارەی کوژراوانی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 حوزەیران

وێنەی سێ کەس کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 22-6-2025 کوژراون، وێنە: مانگی سووری ئێران - AFP
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، بە پشتبەستن بە سەرچاوە و ڕاپۆرتە ئێرانییەکان بڵاویکردەوە 657 کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 13-6-2025، ئیسرائیل هێرشێکی لەناکاوی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد، دەیان فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتە و هاووڵاتیی سڤیلی کوشت، دەشڵێت لەپێناو پاراستنی خۆی، بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئاژانسی چالاکوانانی مافی مرۆڤ (هرانا) بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل لە 13-6-2025ـەوە، نزیکەی 657 کەس لە سەرانسەری ئێران کوژراون کە 263ـیان هاووڵاتیی سڤیل بوون، ئەمە جگە لە برینداربوونی سەدان کەسی دیکە.
زانیاریی زیاتر: ئەم داتایەی رێکخراوەکەی مافی مرۆڤ لە کاتێکدایە؛ بەرپرسانی ئێران بە فەرمی رایانگەیاندووە 224 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراون.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوە پزیشکییەکانی ئیسرائیل دەڵێن، تاوەکو ئێستا 25 ئیسرائیلی لە هێرشەکانی ئێران کوژران و دوو هەزار و 500 کەسی دیکەش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






