
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
هاوکات لەگەڵ هێرشکردنە سەر بنکەی سەربازیی عودەیدە لە قەتەر، وا بڵاوکرایەوە ئێران هێرشی کردبێتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە ئەنبار و فڕۆکەخانەی هەریر لە هەولێر، بەڵام هەردوو هەواڵەکە ڕەت کرانەوە.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران 11 ڕۆژە هەڵگیرساوە، دوای هێرشەکەی 22ی ئەمانگەی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران و وەڵامی ئەمڕۆی ئێران، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناجیگیرە و مەترسی هەیە جەنگەکە زیاتر فراوان بێت و ببێتە جەنگێکی هەرێمی، عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین مەترسی لەسەرە پریشکی شەڕەکەی بەربکەوێت.
ئەوەی لەبارەیەوە گوترا: لە سەرەتای هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران، لەکاتێکدا لە قەتەر، ئیمارات، سعوودیە، بەحرەین و سووریا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێ دەدرا، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە ئێران بە مووشەک بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی لە پارێزگای ئەنباری ڕۆژئاوای عێراق بۆردوومان کردووە، بەڵام هەر زوو پۆلیسی پارێزگاکە هەواڵەکەی ڕەت کردەوە، ئێران خۆیشی بەفەرمی ڕایگەیاند تەنیا هێرشی کردووەتەوە سەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر.
لەلایەکی دیکەوە: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وا بڵاوکرایەوە ئێران بە مووشەک فڕۆکەخانەی هەریریشی کردبێتە ئامانج کە پێشتر بنکەی سەربازی ئەمریکا بوو، بەڵام شێروان جەلال، قائیمقامی هەریر بە ئاڤای گوت: هەواڵەکە ڕاست نییە، قەزای هەریر ئارامە و هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر هیچ شوێنێکی ئەو قەزایە، ئەو دەنگۆیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە دوورن لە ڕاستییەوە.
ئەمەش بزانە: بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگەکەوە لە 13ی ئەم مانگە، عێراق سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەکانی ڕگرتبوو جگە لە بەسرە نەبێت، ئەمشەویش هاوکات لەگەڵ حکومەتەکانی قەتەر، ئیمارات، کوەیت و بەحرەین بەهۆی مەترسی هێرشەکانی ئێران گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی بەسرەش ڕاگرت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن





