مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکان دەتوانن لە زانکۆ تایبەتەکان وانە بڵێنەوە
- کوردستان
- 24 حوزەیران

مامۆستایەکی زانکۆ لەکاتی وانەوتنەوەدا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، بڕیاری دادگەی دەستەی بەرزەفتەکردن پەسەند کرد، سەبارەت بە گشتاندنێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانستیی توێژینەوەی کە ڕێگری لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دەکات، لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وانە بڵێنەوە، هەزاران مامۆستا لەو بڕیارە سوودمەند دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: لە 05-09-2024 وەزارەتی خوێندنی باڵا گشتاندنێکی دەرکرد بۆ سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان کە نابێت مامۆستایانی زانکۆ وەک وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگە وانە بڵێنەوە، ئەمەش کاردانەوەی مامۆستایانی لێکەوتەوە و دادگەی کارگێڕی و دەستەی بەرزەفتەکردن تانەیان لێدا.
لێدوانی فەرمی: د. هەڵمەت محەممەد، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئاڤای گوت، "دادگەی دەستەی بەرزەفتەکردنی فەرمانبەران لە ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان ڕۆژی 28-04-2025 بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو گشتاندنە، چونکە پێچەوانەیە لەگەڵ ماددەی 19 لقی سێیەم لە یاسای زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کە دەڵێت ئەندامانی دەستەی وانە گوتنەوە دوای تەواوکردنی ڕادەی یاسایی لە زانکۆ بەڕەزامەندی سەرۆک بەش و ڕاگرایەتی بۆیان هەیە بە سیفەتی دەرەکی وانە بڵێنەوە ."
گوتیشی، "ئەو گشتاندنە پێچەوانەی ماددەی دووشە لە ڕێنمایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە ساڵی 2013 دەرچووە و ڕێگە دەدات بە مامۆستایان لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان وانە بڵێنەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی بڕیاڕی قەدەغەکردنی وانەگوتنەوەی مامۆستایان، بووە هۆی ئەوەی بەشێکی زانکۆ ئەهلییەکان ناچاربن مامۆسیای وانەبێژ لە دەرەوەی وڵات بهێنن بۆ ئەوەی بۆشاییەکان پڕ بکەنەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: د.توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤا میدیای گوت، "ئەمە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا نەبووە، بەڵکو گشتاندنی ڕاپۆرتی دیوانی چاوێری بووە، چونکە بەپێی ڕاپۆرتەکە لەبەر ئەوەی مامۆستایان لە زانکۆکان پاداشتی دارایی وەردەگرن، ناتوانن لە زانکۆ ئەهلییەکان وانە بڵێنەوە، بەڵام دوای ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی شورا دەتوانن وانە بڵێنەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئێران کەسێکی بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارە دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هاوردەکردنی 31 بەرهەمی میوە و ئاژەڵی لە کوردستانەوە قەدەغە کرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوبیۆ بۆ سەرۆکی ئێستای ڤەنزوێلا: چارەنووسی مادورۆت لەبیر نەچێت






