
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ هەواڵی ڕێککەوتنی ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند، جەی دی ڤانسی جێگری دەڵێت، "سبەی ڕۆژێکی نوێیە بۆ جیهان".
وێنە گەورەکە: دوای بەردەوامبوونی جەنگ بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ کۆتاییهاتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند و گوتی، "هەردوو وڵات لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتن".
لێدوانی فەرمی: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "سبەی ڕۆژێکی نوێ دەبێت.. کۆتایی شەڕی 12 ڕۆژە و کۆتایی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە". جێگرەکەی ترەمپ دەشڵێت، "پێموایە سبەی سەرەتای شتێکی نوێیە بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵی خۆی نووسیوویەتی، "پیرۆزە لە هەمووان، ڕیککەوتنی تەواوەتی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران کراوە بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستی گشتگیر و تەواوەتی، لە ماوەی شەش کاتژمیری داهاتوودا دەستپێدەکات.
- بۆ ماوەی 12 کاتژمێر ئێران ئاگربەست ڕادەگەیێنێت بەهەمان شێوەی ئیسرائیلیش 12 کاتژمێر ئاگربەست ڕادەگەیێنێت، لەدوای ئەو 24 کاتژمێرە بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی جەنگی 12 ڕۆژە ڕادەگەیێنرێت وە هەموو جیهان ئاهەنگی ڕاگرتنی جەنگ دەگێرن.
-هەموو لایەنەکانی دیکە بە ئاشتی خوازانە و ڕێزگرتنەوە بارودۆخەکە بەڕێوەدەبەن.
-هەموولا ئەو کارانە ئەنجام دەدەن کە پێویست دەکات بیکەن بەپێویستی دەزانم پیرۆزبایی لە هەردوو وڵاتەکە بکەم، ئێران و ئیسرائیل، کە ژیری و ئازایەتی و بوێرییان هەبوو بۆ کۆتایی هێنان بەم جەنگە، پێویست دەکات ئەم جەنگە بە جەنگی 12 ڕۆژە ناو بەرین، جەنگێک کە دەکرا بۆ ماوەی چەندین ساڵ درێژە بکێشێت، جەنگێک کە دەکرا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێران بکات، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و هەرگیز ڕوونادات.
-خودا ئیسرائیل بپارێزێت، خودا ئێران بپارێزێت، خودا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، خودا جیهان بپارێزێت
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
کاروانی دووەمی ئاسایشی سووریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێت
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە بارەی ناردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بەشێکە لە چارەسەر
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
کاروانی دووەمی ئاسایشی سووریا لە قامیشلۆ جێگیر دەکرێت
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: کوردستان بەشێکە لە چارەسەر
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی بەڕێوە دەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بەشداریی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات لە دوبەی





