پەیامێکی خێرا لە ترەمپەوە بۆ ئیسرائیل؛ هەر ئێستا فڕۆکەکانتان بکشێننەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، ترەمپ دەڵێت لە ئیسرائیل و ئێران ڕازی نیم و ئاگربەستیان شکاند. داواش لە ئیسرائیل دەکات هەر ئێستا فڕۆکەکانی بکشێنێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 24-6-2025، دوای 12 ڕۆژ لە جەنگ و وێرانکاری دۆناڵد ترەمپ، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی ڕاگەیاند، بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە ئیسرائیل و ئێران هەڕەشەیان لە یەکتری کرد و ئیسرائیل ئێرانی بە هێرش کردن تۆمەتبار کرد.
وێنەگەورەکە: سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێش بەڕێکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتۆ لە لاهای، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لەوەی ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستیان پێشێل کردووە و دووبارە هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێش بەڕێکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی ناتو لە لاهای، قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد و ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانە لەوەی ئیسرائیل و ئێران ئاگربەستیان پێشێل کردووە و دووبارە هێرشیان کردووەتە سەر یەکتر، دوای ئەوەی ئاگربەستی شەڕ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر بۆمبی لە ئاسمانی ئێران خستووەتە خوارەوە و ئەمەش زۆر نیگەرانی کردووە.
- "داوا لە بەرپرسانی ئیسرائیل و ئێران دەکەم، پابەندی ئاگربەستەکە بن و دۆخەکە هێور بکەنەوە، خەریکە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارام دەبێت".
- لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانیش، ترەمپ گوتی: ئێران جارێکی دیکە ناتوانێت پەرە بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، چونکە فڕۆکەوانەکانمان بە تەواوەتی بنکە ئەتۆمییەکانیان لەنێو بردووە. باسی لەوەش کرد، هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن هەواڵی چەواشەکاری بڵاو دەکەنەوە و دەڵێن: بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەنێو نەچوون.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی ئەمەریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی 'تروس سۆشیاڵ' داوای لە ئیسرائیل کرد، چیدیکە بۆمب لە ئاسمانی ئێران نەخاتە خوارەوە و دەستبەجێ فڕۆکەوانەکانی بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ 24-6-2025، ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ ڕێککەوتنێکی بۆ "ئاگربەستی گشتگیر و تەواو" لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا ڕاگەیاند. بە گوتەی خۆی، ڕێککەوتنەکە "کۆتایی بە جەنگەکە" دێنێت, بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە ئیسرائیل و ئێران هەڕەشەیان لە یەکتری کرد و ئیسرائیل ئێرانی بە هێرش کردن تۆمەتبار کرد.
- کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، 24-06-2025، ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: زیانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بە تەواوی نەزانران، بەڵام دەڵێن زیاتر 50 مووشەک کەوتووەتە خوارەوە و 28 کەس لە ئیسرائیل کوژراون و سێ هەزار و 238 کەسیش برینداربوون، هاوکات سوپای ئیسرائیل دەڵێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە زیاتر لە 500 مووشەک و نزیکەی 1000 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستووەتە خوارەوە.
لە بەرامبەردا: وەزیری تەندروستی ئێران ئاماری کوژراو و بریندارانی سەرەتای جەنگ تا ڕۆژی ئاگربەستی ڕاگەیاند کە 606 ئێرانی کوژراون، پێنج هەزار و 332 کەسیش لە سەرەتای هێرشەکانەوە برینداربوونە.
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 18 خولەک لەمەوپێش
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
38 خولەک لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
یاریی ڕۆبلۆکس لە عێراق قەدەغە کرا
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ نێردەی تایبەتی ئەمریکای بۆ عێراق دەستنیشانکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دژی گرانی و نهبوونی له ئێران چهندین خۆپیشاندان بەردەوامە