زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی لە هەولێر فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراکیان پڕکردووەتەوە
- کوردستان
- 24 حوزەیران

پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک
ئاڤا نیوز
نزیکەی مانگێکە فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لە هەرێمی کوردستان کاراکراوە، تاوەکو ئێستا لە سنووری هەولێر نزیکەی یەک ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: لە ماوەی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازیی عێراق، بڕیاری بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمی خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دا، سەرەتا لە پارێزگاکانی عێراق دەستپێکرد و دواتر لە پارێزگای هەڵەبجە وەکو یەکەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەستپێکرد، پاشان لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دەستپێکردووە، ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر نزیکەی یەک ملیۆن 200 کەس فۆڕمەکەی پڕکردۆتەوە و نزیکەی 600 هەزار کەس ماوە فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەپڵیکەیشنەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر وەستا و خۆی نوێکردەوە، بەڵام دواتر کاراکرایەوە، هاووڵاتیان بەردەوامن لە پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک، ئێستا نزیکەی 15 ڕۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی وادەکەی.
٠ نزیکەی 600 هەزار کەس ماون فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، ئەگەر بزانین ڕێژەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ماون بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بە فەرمی داوا لە بەغدا دەکەین وادەکەمان بۆ درێژ بکاتەوە.
٠ بەشێکی زۆر لە کێشەکان چارەسەرکراوە و داواش لەوانەکراوە کە گرفتیان هەیە کارتی نیشتمانیان نوێ بکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای تەواوبوونی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی دواتر تۆمارکردنی ناوی منداڵانی تازە لەدایکبوو دەستپێدەکات و کۆتا وادەش 5-7-2025 دیاریکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات






