سوودانی: ئەمڕۆ بنکە سەربازییەکانمان ڕووبەڕووی "هێرشێکی ستەمکارانە" بوونەوە
- عێراق
- 24 حوزەیران

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند بنکەیەکی سەربازیان کراونەتە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، لە هەمان کاتدا دووپاتی کردەوە کە هێزە چەکدارەکانی وڵات چەندین هێرشی دیکەیان تێکشکاندووە کە هەوڵیاندەدا بنکەکانی دیکە بکەنە ئامانج.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، چەندین زانیاریی گرنگی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و هەڵوێستی وڵاتەکەی لە ئاست پێشهاتە هەرێمییەکان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند کە چەند بنکەیەکی سەربازیی عێراقی ڕووبەڕووی "هێرشێکی ستەمکارانە و ترسنۆکانە" بوونەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکە، سوودانی ئاشکرای کرد کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنکە سەربازییەکانی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژییەوە کراونەتە ئامانج.
ناوبراو جەختی کردەوە: "هێزە چەکدارەکان و سیستەمی بەرگریی ئاسمانییمان بە خێرایی مامەڵەیان لەگەڵ هێرشەکانی دیکەدا کردووە کە بنکەکانی تریان کردبووە ئامانج و فڕۆکە دەستدرێژکارەکانیان خستووەتە خوارەوە."
سەرۆکوەزیران فەرمانی بە ئەنجامدانی "لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر و هەواڵگری و تەکنیکی" کردووە بۆ زانینی وردەکاریی هێرشەکان و ڕایگەیاند کە حکومەتەکەی "پلانێکی یەکپارچەی بۆ دابینکردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی داناوە" و چەندین گرێبەست و پڕۆژە لە ئارادان بۆ پڕچەککردنی سیستەمەکە بە نوێترین تەکنەلۆژیای جیهانی.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچەکە، سەرۆکوەزیران هەڵوێستی فەرمیی عێراقی دووپات کردەوە و وتی: " هەڵوێستی عێراقمان لە سەرکۆنەکردن و ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و هەوڵی بە ئەنقەست بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە دووپات کردۆتەوە".
محەمەد شیاع سودانی دڵنیایی دا کە عێراق هەرگیز لە پێگەیەکی لاوازدا نەبووە و ناشبێت، و هۆشداریدا: "هیچ سازشێک لەگەڵ هیچ کارێکی ناوخۆیی یان دەرەکیدا ناکەین کە زیان بە ئاسایشمان بگەیەنێت و بە هەموو هێزێکەوە بە تووندی ڕووبەڕووی دەبینەوە."
لە کۆتاییدا، سوودانی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرجەم هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان و دامەزراوە دەستوورییەکان کرد کە پشتگیریی سیاسەتەکانی حکومەتیان کردووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا و جەختی کردەوە کە هەمیشە بەرژەوەندیی گەلی عێراق لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهى هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمینیکا و کاریبی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
12 خولەک لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
35 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد داهێنانێک بۆ نابینایان دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهى هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمینیکا و کاریبی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ 27 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژراون