کۆمیسیۆن: سبەی کۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی کاندیدان و چیتر درێژناکرێتەوە
- عێراق
- 25 حوزەیران

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا چیتر ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق درێژنەکاتەوە، بەوپێیەش سبەی پێنجشەممە وادەکە کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی 11ی مانگی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، 23ی حوزەیرانیش کۆمیسیۆن ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی لایەنە سیاسییەکانی بۆ سێ ڕۆژی دیکە درێژکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، داواکاریی ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی لایەنە سیاسییەکان تاوتوێ کرد و داواکارییەکەی ڕەتکرایەوە.
ئەو مانایە دەگەیێنێت: لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووەوە دەرفەت درابوو بە لایەنەکان بۆ ئەوەی لیستی کاندیدەکانیان پێشكەش بکەن، بەوپێیەش کۆتایی دەوامی سبەی، کۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان کە دەیانەوێت بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






