
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ چەند لێدوانی لە بارەی غەززە و ئێران دا و باسی لەوە کرد ئاگربەست نزیکە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی لووتکەی ناتۆ لە هۆڵەندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ کۆبووەوە تاوتوێی چەند پرسێکی ئێستای ناوچەکەیان کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، لە كۆنگرەی وڵاتانی ناتۆ، لە شاری (لاهای) هۆڵندا ڕایگەیاند: پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان بە تەواوەتی وێران کرد و دوایین شت کە ئێستا بیری لێدەکەنەوە پیتاندنی یۆرانیۆمە، ئێستا ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە باشی بەڕێوەدەچێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ باسی لەوەکرد، نزیک بووینەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی غەززە، پێموایە ئەوەی لە ئێران ڕوویدا، یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ئەوەی ئەو کارە بکەین.
لەلایەکی دیکەوە: مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین ڕایگەیاند: ئامادەین لەگەڵ ترەمپ کاربکەین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنەی ئاشتی کە ئاسایش و سەقامگیری بۆ هەمووان دەستبەر بکات.
بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماسیش پشتڕاستی کردەوە، هەوڵەکانی میسر و قەتەر لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا چڕتربووەتەوە و گوتیشی، ''حەماس پێشوازی لە هەر هەوڵێکی دڵسۆزانە دەکات بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گەیشتن بە ڕێککەوتن''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیان لە دەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






