
دیمەنی یەکێک لە تابلێتەکانی سەرژمێری گشتی بەدەست کارمەندێکەوە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە بڕیارێکدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمی بڕیاری داوە، سەرجەم تابلێتەکانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی بە دیاری بداتە ئوردن. بڕیارەکەش لە ئەنجوومەنی وەزیران دراوە لە مانگی سێی ئەمساڵ.
لێدوانی فەرمی: هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی عێراق، بە ئاڤا میدیای رایگەیاند ئاگاداری ئەو نووسراوە نین، بەڵام دەستبەجێ رێکكاری پێویست دەگرینە بەر و لە هۆکاری بەخشینی ئەو ئامێرانە بە وڵاتی ئوردن دەکۆڵینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە بەشی تەکنەلۆجیا و زانیاریی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە ئاڤای راگەیاند، 10%ـی تابلێتەكان وەکو دیاری پێشکەش بە ئوردن کراون، ئوردن بەنیازە مانگی 11ـی ئەمساڵ سەرژمێری گشتیی بکات، ئێمەش وەک عێراق حەزمان کرد یارمەتییان بدەین.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نزیکەی 120 هەزار تابلێت بۆ سەرژمیری گشتی دابین کرابوون، هەر یەکێکان بە 378 هەزار و 250 دینار کڕاون، كۆی گشتیی ئەو پارەیەی بۆ كڕینی تابلێتەكان خەرج كراوە نزیکەی 45 ملیار دینار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت






