فایلی خەڵک؛ بەهۆی کەمبوونەوەی هەندێک پاشماوەی غازی ماڵان، نرخی غاز گران دەبێت
- هەواڵ
- 25 حوزەیران
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە بەهۆی کەمبوونەوەی هەندێک پاشماوەی غازی ماڵان، نرخی غاز لە هەرێمی کوردستان گران دەبێت و هەر بتلێک دوو تا سێ هەزار دیناری دەچێتە سەر.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە دەنگۆی گرانبوونی غازی ماڵان بڵاوبووەتەوە، بەرپرسێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش هۆکارەکەی بۆ کەمبوونەوەی پاشماوەی غازی ماڵان دەگەڕێنێتەوە کە پێشتر لە بازاڕەکان ساخ دەکرایەوە.
لێدوانی فەرمی: محێدین حەسەن کە پیشەی فرۆشتنی گازی ماڵانە بە ئاڤای گووت، "ئەمرۆ لە یەکێک لە کارگەکانی غاز لە شاری هەولێر، بەهۆی قەرەباڵغییەوە غازم بەر نەکەوتووە، پێشیان وتووم غاز کەمە، لەبەر ئەوە هەر بتڵێک دوو بۆ سێ هەزار دیناری چووەتە سەر".
هۆکارە زانراوەکان: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە ئاڤای ڕاگەیاند، هۆکاری گرانبوونی غازی ماڵان بۆ کەمبوونەوەی بڕی پاشماوەی ئەو غازە دەگەڕێتەوە کە لە غازی ماڵان جیادەکرێتەو کە پێشتر لە بازاڕ ساخ دەکرایەوە، بەڵام ئێستا ئەو پاشماوەیە ساخ ناکرێتەوە و لە کۆگاکانی کێڵگەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی کۆگا کراوە.
ئەو سەرچاوەیە گوتی، هەرچەند ئەو پاشماوەیە لە کۆگاکان زیاتر بێت ئاستی بەرهەمهێنان کەمتر دەبێت، لەکاتی پڕبوونی کۆگاکانیش ناتوانرێت گازی سروشتی زیاتر بەرهەمبهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کار لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک دەکرێت، بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بگەڕێنرێتەوە باری ئاسایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خواست لەسەر چاپکردنی ئاڵای کوردستان بە ڕێژەی 30% زیادی کردووە






