
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
هاوشێوەی ئێران، ئەمریکا فشارەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە زیادکردووە و دەیەوێت بەزووترین کات بارمتەکان ئازادبکرێن.
وێنە گەورەکە: ترەمپ هیوادارە کۆتایی بەو ململانێیە بهێنرێت کە نزیکەی دوو ساڵ شەڕی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدوای خۆیدا هێناوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەوەی ئاشکراکردووە، وڵاتانی نێوەندگیر بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئیسرائیل و غەززە و هەردوولاش ئارەزووی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی ڕێککەوتن ئەنجام بدەن.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران وادەکات کەشی لەبار دروست ببێت بۆ ئەوەی دانوستان لە غەززەش بکرێت و بەمزوانە هەواڵی خۆش ببیستین.
لەلایەکی دیکەوە: وڵاتانی نێوەندگیر ئەوەشیان ئاشکراکردووە، پێش چەند کاتژمێرێک لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران لەلایەن ترەمپەوە، ستیڤ ویتکۆف نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیوەندی بە وڵاتانی نێوەندگیر کردووە و پێی وتوون، سەرۆک ترەمپ دەیەوێت جەنگ کۆتایی پێبێت و دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە و دواتر حەماس ئامادەیی نیشان داوە بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






