
ستیڤ ویتکۆڤ، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرامن
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دانوستان دەکەین بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتنێک.
وێنە گەورەکە: لە دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و کۆتایی هێنان بە شەری ئێران و ئیسرائیل، پێشبینی دەکرێت ئەمە ببێتە کردنەوەی دەرگایەک بۆ تاران و کەمکردنەوەی سزاکان و دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەنێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''بۆ ئەوەی ئێران بیر لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەکاتەوە لە هەفتەی داهاتوو، شاندێکی واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی تاران گفتوگۆ دەکەن و ڕەنگە ڕێککەوتنێک واژۆ بکەن''.
لەلایەکی دیکەوە: لە بارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران ترەمپ دووپاتیکردەوە، هێرشی ئەمریکا بووە هۆی ئەوەی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران بە خێرایی کۆتایی پێبێت و سەرکەوتنێک بوو بۆ هەمووان.
باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 22-6-2025، ئەمریکا هێرشێکی بەرفراونی کردە سەر سێ پێگەی سەرەکی ئێران ' نەتەنز، ئەسفەهان و فۆردۆ' بەمەبەستی لەناو بردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






