کۆشکی سپی ڕەتی دەکاتەوە ئێران پێش هێرشەکە یۆرانیۆمی پیتێنراوی گواستبێتەوە
- جیهان
- 26 حوزەیران

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، ئەمریکا هیچ بەڵگەیەکی دەست نەکەوتووە کە ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی پێش هێرشەکان گواستبێتەوە.
وێنەگەورەکە: بەرپرسانی ئەمریکا دووپاتی دەکەنەوە، بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا لە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ئێران زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و توانا ئەتۆمییەکانی لەدەستداوە، بەڵام لە هەندێك میدیا ئەمریکییەکان دەڵێن: ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی گواستووەتەوە شوێنێکی پارێزراو و زیانی بەرنەکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ''هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن، ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی گواستبێتەوە یاخود زیانێکی زۆری بەرنەکەتووە ساختەن''.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: بەپێی قسەی شارەزایان، ئێران چەند ڕۆژێک پێش هێرشەکەی ئەمریکا بڕی 400 کیلۆگرام یۆرانیۆمی پیتێنراوی 60% گواستووەتەوە، بەم شێوەیە هێرشەکانی ئەمریکا تەنیا بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بۆ چەند مانگێک دواخستووە، بەبێ ئەوەی بەتەواوی لەناوببات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






