
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕێبەڕی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەڵێت: ئەمە سەرکەوتن بوو بەسەر ئیسرائیلدا.
وێنە گەورەکە: ماوەی 12 ڕۆژ جەنگ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوام بوو، هەردوو وڵات زیانی زۆری گیانی و ماددیان بەرکەوت و سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران، ئاگربەستی لە نێوان هەردوو وڵات ڕاگەیاند و خامنەیی ئەم ئاگربەستەی بە سەرکەوتن بەسەر ئیسرائیل دادەنێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل لەژێر گورزەکانی کۆماری ئیسلامیدا، نزیکەی لەپێ کەوت و تێکشکێنرا، بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە ئیسرائیل نزیک بوو لە لەناوچوون.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران باسی لەوەشکرد: پیرۆزبای سەرکەوتن بەسەر ئیسرائیل لە گەلی ئێران دەکەم، ئەمریکا لەم شەڕەدا هیچ دەستکەوتێکی بەدەست نەهێنا و گورزێکی سەختمان لێدا.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی خامنەیی:
-لەم شەڕەدا بەسەر ئەمریکا سەرکەوتین.
-ئەمریکا زانی ئیسرائیل لەنادەچێت بۆیە ئەو هێرشانەی ئەنجامدا.
-توانامان هەیە لە هەرکاتێکدا بێت هێرش بکەینە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا.
-ئەمریکا نەیتوانیەوە زیانی گەورە لە بنکە ئەتۆمییەکانمان بدات.
-ئەمریکا هێرش بکاتەوە سەرمان، هێرش دەکەینە سەر بنکەکانیان.
-ئێران توانا سەربازییەکانی ئیسرائیلی وێران کردووە.
-ترەمپ ڕاستییەکان دەشارێتەوە.
-ئەمریکا بە درێژایی مێژوو هەوڵی خۆبەدەستەوەدانی ئێرانی داوە بەڵام ئەوە هەرگیز ڕوونادات.
-گورزێکی توندمان لە بنکەی سەربازی عودیدە داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






