
هێزی سەربازی سوپا کۆریای باکوور
ئاڤا نیوز
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد، کۆریای باکوور هێزی زیاتر بۆ ڕووسیا بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکرانیا دەنێرێت.
چیرۆکی سەرەکی: زیاتر لە سێ ساڵە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوامە و، کۆریای باکوور بەردەوام هێز و پێداویستی سەربازی و هەزاران سەربازی ڕەوانەی ڕووسیا کردووە ئەمەش نیگەرانی وڵاتانی لێکەوتووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی کۆریای باشوور بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە سەرەتایی مانگی حەوتی ئەمساڵ تا مانگی هەشت کۆریای باکوور سەربازی زیاتر بۆ هاوکاریکردنی ڕووسیا لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا دەنێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆریای باشوور هەمیشە کۆریای باکوور بە هاوکاریکردنی ڕووسیا لەڕووی دابینکردنی چەک و پێداویستی سەربازی لە شەڕی دژ بە ئۆکراینا تۆمەتبار دەکات.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوترێت: بەپێی بەرپرسانی کۆریای باشوور، ڕووسیا لە مانگی ئاب یان تەمووزدا هێرشێکی بەرفراوان دەکاتە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئۆکراینا هەر ئەمەش هۆکارە کە کۆریای باکوور هێز و سەربازی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






