
دیمەنی تەلئەبیب لەژێر هێرشی مووشەکەکانی ئێران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران دەربارەی شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و لێدانی زەبری گەورەی لە "تۆڕە سیخوڕییەکانی دوژمن" ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 07:00ـی بەیانیی سێشەممە، 24-06-2025، ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل چووە بواری جێبەجێکردنەوە و کۆتایی بە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوانیان هات.
ڕگەیێنراوی فەرمی: لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، جارێکی دیکە دەسەڵاتی ستەمکاریی جیهانیی بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و لەرێگەی ئیسرائیلەوە لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەی خستە سەر مێژووی پڕ لە شەرمەزاری خۆی.
- وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران، لە درێژەی بەیاننامەکەیدا دەڵێت: "سەرباری سەختیی بارودۆخەکە، بە پشتیوانیی خوا و بەرەکەتی حەزرەتی وەلی عەسر (ئیمامی مەهدی) و ڕێنمایی حەکیمانەی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامیی حەزرەتی ئایەتوڵلا عوزما، خامنەیی و گەلی مەزنی ئێران و توانایی و ئیرادەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، پێکهاتوو لە سوپا و سوپای پاسداران و هێزی مووشەکی و بەرگریی ئاسمانیی و پۆلیسی ناوخۆ، سەرکەوتنێکی گەورە و زێڕین بۆ وڵاتی مەزن و شۆڕشگێڕ، خاوەن شارستانیی دێرین، ئێرانی ئیسلامی، تۆمار بکەین".
باکگراوند: سەرەتای جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، 13ی ئەم مانگە دەستی پێکرد، کاتێک ئیسرائیل بە زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی دەیان بارەگای سەربازی و بنکەی ئەتۆمی لە تاران و چەندان شوێنی دیکەی ئێرانی بۆمباران کرد، هاوکات ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سەربازی و زانای ئەتۆمی کوشت، ئێرانیش لە وەڵامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا، بۆ ماوەی 12 ڕۆژ، تەلئەڤیڤی پایتەخت و چەندان شوێنی دیکەی ئیسرائیلی بە مووشەکی بالیستی بۆمباران دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە کەرکوک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ڤەنزوێلا: لە بەرژەوەندی ئێوەدایە لەگەڵ ئێمە کار بکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەی مەدا: دوای مالیکی و سوودانی دیاریکردنی کاندیدی سازان چانسی بەهێزە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت





