ڕووسیا: ئیستەنبووڵ وەک سەکۆی سەرەکیی دانوستانی نێوان ئێمە و ئۆکراینا دەمێنێتەوە
- جیهان
- 26 حوزەیران

دانوستانی هەردوو شاندی ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا لە 2ـی حوزەیران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت، ئیستەنبووڵ وەک سەکۆی سەرەکی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ئەوان و ئۆکراینا دەمێنێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، سوپاسگوزاری تورکیاین بۆ میوانداری و پاڵپشتییەکەی.
وێنە گەورەکە: دوای سێ ساڵ لە جەنگی بەردەوامی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی جەنگەکە و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوانیان.
لێدوانی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا باسی لە گفتووگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕاینای کرد و جەختی لەوە کردووە کە ئیستەنبووڵ وەک سەکۆی سەرەکی گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا دەمێنێتەوە.
زانیاریی زیاتر: زاخارۆڤا لە وەڵامی پرسیاری ئایا هیچ ڕێککەوتێکی نوێ بۆ دانوستان هەیە، لە ئیستەنبووڵ بەردەوام دەبێت؟ گوتی: ڕێککەوتی دانوستانی داهاتووی نێوان هەردوو وڵات لەلایەن سەرۆکی شاندی دانوستانکارەوە دیاری دەکرێت، چاوەڕێ دەکەین ئەوان لەو بارەیەوە زانیاریمان پێ بدەن.
باکگراوند: لە 2ـی حوزەیراندا بە نێوەندگیری ئەمریکا و تورکیا، یەکەم گەڕی دانوستانی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا لە ئیستەنبووڵ کرا. دواتر، لە 6ـی حوزەیران گەڕی دووەمی کرا و تەرمی سەربازە کوژراوەکان و دیلە سەربازەکانی خوار 25 ساڵ، ئەوانەی کە بریندارن، لە نێوان هەردوو وڵات ئاڵوگۆڕکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






