نوێنەری سیستانی: عێراق بەدەر نابێت لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن
- هەواڵ
- 26 حوزەیران

عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق
ئاڤا نیوز
نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان هۆشداری دەدات لەوەی عێراق بەدەر نابێت لەو گۆڕانکارییانەی لە ناوچەکە ڕوودەدەن و داواش دەکات چەک تەنیا لەدەست دەوڵەتدا بێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشبینی مەترسی لەسەر عێراق دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولمەهدی کەربەلایی، نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق لە گوتارێکدا لە میانی مەراسیمی گۆڕینی ئاڵای ئیمام حوسێن بە بۆنەی دەستپێکردنی مانگی موحەڕڕەم، وتی، "چووینە نێو مانگی موحەڕڕەم دۆخێکی دڵتەزێندا ڕووبەڕووی ناوچەکەمان دەبێتەوە".
مهترسیه پێشبینكراوهكان: نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکان ئاماژەی بەوەشکرد، بارودۆخی ناوچەکە زۆر مەترسیدارە و گەلی عێراقیش لە دەرەوەی بازنەی گۆڕانکاری و کاردانەوەی ململانێی بەردەوامی ناوچەکە نابێت، بۆیە پێویستە عێراقییەکان بە هۆشیاری و تێڕوانین خۆیان پڕچەک بکەن.
چارهسهرهكان: کەربەلایی، ڕاشیگەیاند، پێویستە ڕێڕەوی حکومڕانی لە عێراق ڕاست بکەینەوە و ڕێگری لە هەموو جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکی بکەین، هاوکات داوای کرد، چەک تەنیا لەدەست دەوڵەتدا بێت و بەهەموو شێوەیەکیش پێویستە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ببینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





