كشتوكاڵی هەولێر: هەناردەكردنی سەوزە و میوەی هەرێمی كوردستان بۆ عێراق گرفتی نەماوە
- هەواڵ
- 27 حوزەیران

دیمەنی بارهەڵگرێک لەکاتی بارکردنی سەوزە و میوەی جووتیارانی خۆماڵی
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ئەوەی لە پێشوودا جووتیارانی کورد کێشەیان لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان هەبوو، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر دەڵیت، ئێستا ئەو کێشانە نەماون و لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند ڕێککەوتن کراوە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم بۆ زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات، حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەتی بە بازاڕکردنی بەرهەمی ناوخۆیی پەیڕەو دەکات و بەرهەمی جووتیاران هەناردەی شارەکانی عێراق و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی دەکات.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە هەوڵەكانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، ئێستا بەرهەمی جووتیارانی ناوخۆ زیادی كردووە و جووتیاران تا ڕادەیەكی باش لەگەڵ زەوییەكانیان ئاشت بوونەتەوە و گرفتی ساغنەكردنەوەی بەرهەمەكانیان نەماوە، بەڵام پێشووتر ئەمە گرفتێكی گەورە بوو بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، لەچوارچێوەی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق، لێكتێگەیشتنی باش هەیە سەبارەت بە هەناردەكردنی بەرهەمی سەوزە و میوەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، ئەو گرفتانەی كە پێشووتر هەبوون ئێستا تا ڕادەیەكی باش چارەسەر كراون.
"تەنیا لە هەولێر ڕۆژانە زیاتر لە 300 پشتگیریی دەدەین بە جووتیاران و بازرگانان بۆ ئەوەی بەرهەم هەناردەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بكەن، لەڕێی ئەو پشتگیرییەوە ڕێگرییەكانی بازگەكانی عێراق زۆر كەم بوونەتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانێکی گەورە بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت






