
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: وردبینکردنی بۆ ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان پێویستە بە 15 ڕۆژە تاوەکو تەواو دەبێت.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش بەردەوامە، لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدان لە 26ی ئەم مانگە، پرۆسەی وردبینی لیستەکە دەستپێدەکات و دوو هەفتە دەخایەنێت.
لێدوانی فەرمی: موهەنەد موستەفا، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: دوای تەواوبوونی پرۆسەی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدان هەنگاوی ناردنی داتای کاندیدەکان لە فەرمانگەکانی پارێزگاکان بۆ فەرمانگەی نیشتمانی دەستپێدەکات، پاشان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ وردبینی دەنێردرێت، پرۆسەی وردبینییەکە پێویستی بە 15 ڕۆژە تاوەکو تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو لایەنانەی پرۆسەی وردبینی ئەنجامدەدەن بریتین لە؛ هەردوو وەزارەتی بەرگریی و ناوخۆ و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی دەستپاکی هاوکات لایەن ئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوانەکان و هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






