
دیمەنی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
تێستی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر دەستپێدەکات، لە قۆناغی یەکەم کارەبا دراوە بە وێستگەی سەرەکی و دوو وێستگەکەی دیکە، لە ناوەڕاستی مانگی حەوت ئاو دەگات بە ژمارەیەک گەڕەکی شاری هەولێر.
وێنە گەورەکە: بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی بەتایبەت لە وەرزی هاوین لە شاری هەولێر و دەوروبەری، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێری جێبەجێکرد و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک پڕۆژەکە بە تەواوی بکەوێتە کار.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "هەرسێ وێستگەی ئینتەیک، وێستگەی چارەسەرکردنی ئاو و وێستگەی دابەشکردنی سەرەکی ئاو، کارەبایان بۆ دابینکراوە و لەماوەی 15 ڕۆژ تێست دەبێت، ناوەڕاستی مانگی حەوت ئاو بۆ گەڕەکەکان دابین دەکرێت، ناوچەکانی شەقامی مووسڵی کۆن و نوێ، شەقامی کۆیە، شەقامی مەخموور و شەقامی کۆیە، دورووبەری شەقامی 120 مەتری دەگرێتەوە."
باکگراوند: 8ـی ئهيلوولى 2024، لهلايهن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بهردى بناغهى پرۆژهى فرياگوزاریی خێراى ئاوى ههولێر دانرا. پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و به تهواوبوونى پرۆژهكه، كێشهى كهمئاوى له شارى ههولێر به ڕێژهى 100% چارهسهر دهبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






