
دوو کارمەنی بەرگریی شارستانی لەکاتی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نزیکەی 90 ڕۆژ گەڕان بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بەردەوامە، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا تیمەکانی بەرگری شارستانیی سۆران بەفەرمی، پرۆسەی گەڕان بوەستێنن و کارەکانیان کۆتایی پێبهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 5ـی نیسان، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ و دانیشتووی شاری هەولێر، کەوتە نێو ڕووباری تەنگاتوور لە قەزای مێرگەسۆر، لەوساوە تاوەکو ئێستا دەیان تیم بەشێوەیەکی بەردەوام لە زەوی و ئاسمان بەدوایدا گەڕان، بەڵام بێ سۆراغ بوو.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودییانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤای گوت، "بڕیارە ڕۆژی 05-07-2025 دوای 90 ڕۆژ گەڕان پرۆسەکە بوەستێنین، ئێستا ڕۆژانە هەشت تیم بەسەر ناوچەکاندا دابەشکراون و بەدوایدا دەگەڕێن."
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، دەڵێت، "ئەو کاتەی مامۆستا ئاڤێستا کەوتە نێو ڕووبار بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی ئاوەکە بەرزتر بوو و لمێکی زۆر هەبوو، گومان دەکەین تەرمەکەی لە یەکێک لە ئەشکەوتەکان گیری خواردبێت و لەژێر لمدا ون بووبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یەکەم ڕۆژی ونبوونی ئاڤێستا یوسف، ڕۆژانە 150 بۆ 200 کارمەندی بەرگریی شارستانی بەسەر 30 تیمدا دابەشکرابوون و لە ئاسمان و زەوی بەدوایدا دەگەڕان، مانگی یەکەم بەوشێوەیە بوو، مانگی دووەم تیمەکان بۆ نیوە کەمکرانەوە، لە مانگی سێیەم چوار بۆ هەشت تیم ڕۆژانە بەردەوامن دەگەڕان.
قووڵتر: سرووشتی ڕووباری تەنگاتوور، ئاوەکەی سارد و بەرزە و ژێرەوەی ڕووبارەکە ناوچەیەکی شاخاویی سەختە، پڕیەتی لە ئەشکەوت کە گیرخواردنی هەر تەرمێک دەرهێنانەوەی ئاسان نابێت، پێشووتر ڕووداوی لەو شێوەیە لە ڕووباری زێی گەورە تۆمارکراون، بەهاری ساڵی 1989 کوڕ و باوکێک بە ناوەکانی یونس حەمەدەمین و ڕەسوڵ یونس بە پیک ئەپ شیش دەگوزانەوە، لەڕێگای گەلی لەسەر پردێک دەکەونە نێو ڕووبار ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئۆتۆمبێلەکەش نەدۆزرایەوە و گومان دەکرێت لە ئەشکەوتەکانی ژێریدا گیریان خواردبێت.
زانیاریی زیاتر: جگە لە تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دوو تەرمی دیکەش هەر لەمساڵدا لە زێی گەورە ون بوون، تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە، یەکێکیان لە باکووری کوردستانەوە هاتووە و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت