ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: ئێران دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم دەکاتەوە
- جیهان
- 29 حوزەیران

وێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاشکرای دەکات، ئێران دەتوانێت لە ماوەی چەند مانگێکی دیکە دەست بە پیتاندنی یۆرانیۆم بکاتەوە.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی 22-6-2025، ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ ناوەندی سەرەکیی ئەتۆمی ئێران لە ئەسفەهان، فۆردۆ و نەتەنز و خاپووری کردن. ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا هیوای ئێرانی بۆ بوونە خاوەن چەکی ئەتۆمی لەناوبرد.
لێدوانی فەرمی: ڕافائیل گرۆسی، سەرۆکی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە کەناڵی سی.بی.ئێسی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەو زیانە زۆرەی كە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران کەوتووە، بەڵام پێشبینی دەکەین لە چەند مانگی ئایندە لە ئێران دەست بە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بكرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: گرۆسی ئاماژەی بەوە دا، ڕەنگە هەندێک یۆراینۆمی پیتێنراوی ئێران بەهۆی هێرشەکەی ئەمریکا لەناوچووبێت و هەندێکی دیکەیان گواستبێتەوە، بەڵام ئێمە شوێنەکەی نازانین.
زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە ئەمریکا چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە بەهۆی هێرشەکانیانەوە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانیان بۆ دەیان ساڵ دوا خستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






