
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت، مووچە و گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی 7ـی 2025، ئەنجوومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی دەکات و تاوتوێی پرسی مووچە و نەوت و دەرەئەنجامی کۆبوونەوەی هەردوو شاندەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیوویەتی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ڕاپۆرتێک دەخوێنرێتەوە دەربارەی دوایین کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی نەوت لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، هاوکات کۆبوونەوە و دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە دەکرێت و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەتە بە ڕاپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان لەمبارەیەوە و، پێشكەشكردنی ڕاسپاردە و پێشنیازەكان تاوتوێ دەكات.
باگراوند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو شاندێكی وەزارەتی دارایی عێراق لە هەرێمی كوردستان بوون و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی کوردستان، سەبارەت بە پرسی مووچە و نەوت گفتوگۆی وردیان كرد، پاشانیش شاندێكی هەرێمی كوردستان چوونە بەغدا و چەند كۆبوونەوەیەكی گرنگیان لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا ئەنجام دا، شەوی دووشەمەش كۆبوونەوەكانیان كۆتایی هات و گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
57 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






