مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە 1ی مانگی 7ی 2025، ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) کارەکانی ڕادەگرێت و ئەرکەکانی دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی دەرەوە.
وێنە گەورەکە: ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی سیاسەتی "ئەمریکا لەپێش هەموو شتێکەوە"ی ئیدارەی ترەمپ دێت کە ئامانج لێی دڵنیابوونە لەوەی هەموو یارمەتییەکی دەرەکی لە خزمەت بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکادا بێت.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "هەموو فەرمانبەرێکی حکومی ئەرکی لەسەرشانە دڵنیا بێتەوە کە ئەو بەرنامانەی پارەیان بۆ تەرخان دەکرێن، بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان پێش دەخەن. دوای پێداچوونەوەیەکی وردی ئیدارەی ترەمپ بە هەزاران بەرنامە و زیاتر لە 715 ملیار دۆلار خەرجی لە ماوەی دەیان ساڵدا، دەرکەوت کە ئاژانسی USAID لە ئاستی پێویستدا نەبووە."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای تەرخانکردنی بودجەیەکی بێسنوور لە پارەی هاووڵاتیانی ئەمریکا، ئاژانسەکە دەستکەوتێکی کەمی هەبووە. وتیشی: "ئامانجەکانی گەشەپێدان بە دەگمەن هاتوونەتە دی، نائارامی لە زۆر شوێن زیاتر بووە، دژایەتیکردنی ئەمریکا زیادی کردووە."
ڕوبیۆ چەندین نموونەی هێنایەوە بۆ سەلماندنی ناکارامەیی ئاژانسەکە و وتی، وڵاتانی ئەفریقا، سەرەڕای وەرگرتنی 165 ملیار دۆلار لە ساڵی 1991ەوە، لە ساڵی 2023 تەنیا لە 29%ی بڕیارە گرنگەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاودەنگی تێڕوانینی ئەمریکا بووە.
سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش وتی، ئەمریکا زیاتر لە 89 ملیار دۆلار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای خەرجکردووە، بەڵام جگە لە مەغریب ئەو وڵاتانە زیاتر برەوییان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین داوە.
هاوکات، کەرتی ڕۆژئاوا و غەززە لە ساڵی 1991ەوە بە بەهای 9.3 ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان تێداکراوە بەڵام حەماس لە بەشێکی ئەو هاوکارییانەدا سوودمەندبوون، لەبری سوپاسگوزاری، ناڕەزایەتی و گلەیی بەرامبەر بە ئەمریکای لێکەوتووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی سیاسەتە نوێیەکەی ئەمریکا، یارمەتییە دەرەکییەکان لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی وەزارەتی دەرەوەدا بەڕێوەدەبرێن بۆ دڵنیابوون لە لێپرسینەوە، ستراتیژ و کارامەیی زیاتر و بەجۆرێک هاوکارییەکان لەبەرامبەر سوودی بازرگانیدا دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






