
ساتی دۆزینەوەی تەرمەکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەلەمێکی گەشتیاری لە نزیک دوورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا کە 65 کەسی هەڵگرتبوو نقوم دەبێت و چوار کەس گیان لەدەست دەدەن و ژمارەیەکیش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە لە نزیک کەناراوەکانی دوورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا، بەلەمێکی گەشتیاران، نقوم بوو و تاوەکو ئێستا ئاژانسی نیشتمانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی کەسانی بێ سەرشوێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پۆلیسی شارۆچکەی بانیووانگی بە میدیا ناوخۆییەکانی ڕاگەیاند، "بەلەمەکە لە شاری بانیووانگی دوورگەی جاڤا، بەرەو دوورگەی بالی دەچوو، بەڵام پاش 25 خوولەک لەبەر خراپیی کەش و بەرزیی شەپۆلەکانی دەریا نقوم بوو.
ژمارەکان وادەڵێن: بە گوێرەی زانیارییەکانی بەپرسان، بەلەمەکە 65 کەسی هەڵگرتبوو، تاوەکو ئێستا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنیش 23 کەس ڕزگار کراون، بەڵام هێشتا چارەنووسی 38 سەرنشینی دیکە نادیارە.
هۆکارە زانراوەکان: دەسەڵاتدارانی ئیندۆنیزیا هۆکاری ڕووداوەکەیان بۆ خراپی کەش و هەوا گەڕاندەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەکان هێشتان بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
- ژینگە
- 52 خولەک لەمەوپێش
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 57 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات






