هەڵمەتێکی گەورە بۆ گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا و دوو تەرمی دیکە دەکرێت

شەیری بکە لە:
هەڵمەتێکی گەورە بۆ گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا و دوو تەرمی دیکە دەکرێت

دیمەنی گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ڕۆژی شەممەی داهاتوو، پڕۆسەی گەڕانی گەورە بەدوای تەرمی ئاڤێستا و دوو تەرمی دیکە دەکرێت، ئەگەر هێچ ئەنجامێک نەبوو، نوێژی غایب لەسەر ئاڤێستا دەکرێت و پرۆسەی گەڕان کۆتایی پێدەهێنرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 5ـی نیسانی 2025، ئاڤێستا یوسف بەرزنجی لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت دەچنە سەر ڕووباری تەنگاتوور لە مێرگەسۆری دەڤەری بارزان، براكەی لەسەر بەردێك دەخزێت و دەكەوێتە نێو ڕووبارەکە، ئاڤێستاش بۆ ڕزگارکردنی خۆی هەڵدەداتە نێو ئاوەکەوە، دواجار براكەی ڕزگاری دەبێت و ئاڤێستاش نووقم و بێسەروشوێن دەبێت، نزیکەی سێ مانگە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی ئاڤێستادا دەگەڕێن، بەڵام تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤامیدیای گوت: ڕۆژی شەممە 2025-07-05، بە بەشداری 100 کارمەندی بەرگریی شارستانی پڕۆسەی گەڕانی گەورە بەدوای تەرمی ئاڤێستا ئەنجام دەدەین، لە کاتژمێر 6:30 بەیانی دەست پێدەکەین و تا کاتژمێر 7:00 ئێوارە بەردەوام دەبین، ئەگەر نەگەیشتین بەهیچ ئەنجامێک نوێژی غایب لەسەر ئاڤێستا دەکرێت و پڕۆسەی گەڕان بەدوای تەرمەکەی رادەگیرێت.

"لەگەڵ گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا، هاوکات بەدوای تەرمی هەریەک ئارڤانی تەمەن حەوت ساڵ و نێچیرڤانی تەمەن 17 ساڵ دەگەڕێن کە ئەوەی یەکەمیان لە دێرەلووک و دووەمیان لە باکووری کوردستان خنکاوە و گومان دەکرێت زێی گەورە تەرمەکەی هێنابێتە هەرێمی کوردستان".

زانیاریی زیاتر : کاروان میراودەلی دەڵێت، پڕۆسەی گەڕان بە دوای تەرمی ئاڤێستا لە دوای ڕۆژی شەممە ڕادەگیرێت، بەڵام تا 2025-09-15، دوو هەفتە جارێک پڕۆسەیەکی گەڕانێکی بچووک ئەنجام دەدەین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ