
کۆبوونەوەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و عەلی حەمیداوی، سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ زیارەتە ملیۆنییەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە "بەخێرایی" پارە بۆ 'عاشوورا' و چلەی 'ئیمامی حوسێن' خەرج بکات و هەموو پڕۆژەکانی پەیوەست بەو دوو یادەش پێش دەستپێکی زیارەتەکان تەواو بکرێن.
وێنە گەورەکە: ساڵی ڕابردوو بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمامی حوسێن (الأربعينية) زیاتر لە سێ ملیۆن هاووڵاتی شیعە مەزهەب لە جیهانەوە سەردانی عێراقیان کردبوو، بۆ ئەمساڵیش حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ڤیزا بە پێنج دۆلار بداتە زیارەتکاران، ئەوەش هاوکار دەبێت بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی حەمیداوی، سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی عێراق بۆ زیارەتە ملیۆنییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەردانی تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدڕاڵی کردووە و داوای لێکردووە پەلە بکات لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی هەردوو عەتەبەی حوسێنی و عەباسی بەمەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ هەردوو یادی عاشوورا و الأربعينية و تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەر لە دەستپێکی زیارەتە ملیۆنییەکان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لای خۆیەوە وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی داوە پەلە بکات لە ڕێکارەکانی خەرجکردنی پارە بۆ ئەو مەبەستە بەجۆرێک ڕێکارەکان کاریگەرییان لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکان نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






