کریملن پێشوازی لە بڕیاری سنووردارکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ دەکات
- هەواڵ
- 3 تەممووز
دیمەنێکی کۆشکی کریملن لە ڕووسیا
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی بڕیاری ترەمپی بۆ سنوردارکردنی ناردنی موشەکی بەرگریی ئاسمانی بۆ ئۆکراینا ڕاگەیاند، کۆشکی کریملنیش بڕیارەکە بە هۆکارێکی گرنگ بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ ناو دەبات.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دوای هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا، قۆناغێکی نوێی بۆ گەشتن بە ڕێکەوتننامەی ئاشتی دەستپێکردووە، فشار دروستکردن لەڕێگەی سنووردارکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ و هەڕەشەی سەپاندنی سزای ئابووری بە سەر مۆسکۆدا. لە دوایین هەنگاویشدا کۆشکی سپی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی مووشەيکی بەرگریی ئاسمانی و چەند پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازی بۆ ئۆکراینا ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ بە هۆی کەمبوونەوەی مادەی سەرەتایی پیشەسازی چەک لە کۆگاکان، بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی ناردنی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی و کەمکردنەوەی هاوکارییە سەربازییەکان بە شێوەیەکی گشتی بۆ ئۆکراینا، ئەم بڕیارەش بڕیارێکی کاتییە لە پێناو دووبارە داڕشتنەوەی شێوازی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئەم بڕیارەی بە هەنگاوێکی مەترسیدار ناوزەند کرد و ڕایگەیاند: تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە بە ئۆکراینا ڕانەگەیێنراوە و لە پەیوەندیداین بۆ دەستکەوتنی ڕوونکردنەوەیەکی پێویست، ئەم بڕیارە هۆکارێکی گەورەیە بۆ هاندانی ڕووسیا بۆ زیاتر هێرشکردنە سەر خاکی ئۆکراینا.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن پێشوازی ڕووسیای لە بڕیارەکە ڕاگەیاند و بە هۆکارێکی گرنگی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ ناوبرد و ڕایگەیاند: سنووردارکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئۆکراینا لە لایەن ئەمریکاوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ نزیکبوونەوە لە کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگەیاندنی بڕیارێکی لەم شێوەیە لە کاتێکدایە هەریەک لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا دوای سێ ساڵ یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و جەنگی ئۆکراینا پرسی سەرەکی گفتووگۆکانیان بوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوای یەکگرتوویی ئەوروپا و ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی ئیمارات: سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیریتان دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن داوای یەکگرتوویی ئەوروپا و ئەمریکا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی ئیمارات: سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیریتان دەکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ داعش 227 هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کوڕبەندی دەوحە بە بەشداری چەند سەرکردەیەکی جیهان بەڕێوەدەچێت




