محەممەد حەسسان لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی کوردستان کۆبووەوە
- کوردستان
- 3 تەممووز

کۆبوونەوەی محەممەد حەسسان لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکان جەخت کرایەوە لە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک بارزانی و د. محەممەد حەسسان لە کۆبوونەوەی نێوانیان تاوتووێی گۆڕانکارییە ناوچەییەکانیان کرد و جەخت لە باشترکردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دیالۆگی نێوان هەردوولا بۆ گەیشتن بە چارەسەر کرا، جیا لەوەش باسی كار و چالاكییەكانی یونامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.
لەلایەکی دیکە: لەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ لە هەولێر کرا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق، دۆخی سیاسی گشتیی عێراق و ههرێمى كوردستان و هاريكارى و ههماههنگيى نێوان يوونامى و لايهنه پهيوهنديدارهكان له عێراق و ههرێمى كوردستان تاوتوێ کرا، ههردوولا چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر و بهغدا و لێكتێگهيشتنى نێوانيان بهپێويست زانى كه له بهرژهوهنديى تهواوى عێراقدايه. لای خۆشیەوە د. ئهلحهسسان جهختى له گرنگيى پاراستنى عێراق له كێشهكانى ناوچهكه كردهوه.
زانیاریی زیاتر: جیا لەدیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان، د. محەممەد حەسسان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆبووەوە، گفتوگۆکان لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە بوون، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش تایبەت بوو بە ڕێزگرتن لە سیستمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. هاوکات دوای دیدارەکە سەرۆکوەزیران گوتی، "لە کۆبوونەوەکەدا جەختمان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 46 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






