
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە
ئاڤا نیوز
ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بەهەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت: " بەشداریی ناکەم".
وێنە گەورەکە: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە لەدوای ساڵی 2003 ـەوە لە عێراق دەرکەوت، بەتایبەت دوای بەریەککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا، لە ساڵی 2021 ـیش لیستەکەی زۆرترین دەنگی هێنا بەڵام لە پرۆسەی سیاسیی کشایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی شیعە، پابەندبوونی خۆی بە بایکۆتی هەڵبژاردن دووپاتکردەوە و دەڵێت: "هەرکەسێک مەبەستی بێت دەتوانێت بایکۆتی هەڵبژاردن بکات، هەرکەسێکیش بیەوێت بەدوای شەهوەتی دەسەڵاتدا بگەڕێت با بەشداریی بکات".
زانیاریی زیاتر: سەدر ئاماژە بەوە دەکات، هەڵوێستەکەی لە دیدگای نیشتمانییەوە سەرچاوە دەگرێت کە ئامانجی چاکسازیی ڕاستەقینەیە لە پرۆسەی سیاسیدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە وەڵامی پرسیاری یەکێک لە شوێنکەوتووانی سەبارەت بە بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق ڕایگەیاندبوو، " بەشداریی هەڵبژاردنێکی پەککەوتوو ناکەم ".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





