
کڕینی سەهۆڵ لەلایەن هاووڵاتییانەوە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، خواستی کڕینی هاووڵاتیان بۆ کڕینی سەهۆڵ زیاد دەکات، لە بەشێکی پارێزگاکانی باشووری عێراقیش نرخی قالبێک سەهۆڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە و حکومەتیش هەڵمەتێکی بۆ ڕێگریکردن لەقۆرخکاری دەستپێکردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پچڕانی بەردەوامی كارەبای نیشتمانی، خواستی هاووڵاتیان بۆ سەهۆڵ زیادیکردووە بەو هۆیەوە نرخی قاڵبێك سەهۆڵ لە سەماوە لە هەزار دینارەوە بۆ سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە .
لێدوانی فەرمی: عودەی ئەعرەجی، قائیمقامی سەماوە سەنتەری پارێزگای موسەننا، ڕایگەیاند: بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی سەهۆڵ بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو هەڵمەتێکی هاوبەش بۆ چاودێریکردنی نرخی سەهۆڵ ئەنجام دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەعرەجی ئاماژەی بەوەکرد، حکومەت نرخی قالبێک سەهۆڵی لە نێوان 1250 بۆ 1500 دینار دیاریکردووە، هەر کەس لەو بڕە پارەیە زیاتر بیفرۆشێت قۆرخکاری دادەنرێت.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی هاووڵاتییان هەڵمەتەکەی حکومەت، قەیرانی سەهۆڵی لێکەوتووەتەوە و خەڵکی ناچارن لەدەرەوەی کارگەکان بە سێ هەندەی نرخەکەی پێشوو بیکڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت