نەسر داوای چاکسازیی لە سیستمی هەڵبژاردن و بێبەشکردنی "گەندەڵکاران" تێیدا دەکات
- هەواڵ
- 4 تەممووز

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕابردوو
ئاڤا نیوز
هاوپەیمانی نەسر دەڵێت، بنەمای هێزی دەوڵەت لە سیستمە سیاسییەکەی دایە ئەویش ڕەنگدانەوەی ئیرادەی خەڵکە، بۆیەش بۆ بەهێزکردنی دەوڵەت دەبێت چاکسازیی لە سیستمی هەڵبژاردن بکرێت و "گەندەڵکارانیش" لە خۆ کاندیدکردن بێبەش بکرێن.
وێنە گەورەکە: 28ـی حوزەیران هاوپەیمانی نەسر کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق سەرۆکایەتی دەکات، ڕایگەیاند، بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا ناکات و تەنیا پشتیووانی بەشێک لە کاندیدانی هاوپەیمانی "هێزەکانی دەوڵەت" دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوپەیمانی نەسر ئەمڕۆ هەینیی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەوان پێشوازیی لە بەشداریکردنی فراوانی لایەنەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا دەکەن کە دەبێتەهۆی پتەوکردنی شەرعییەتی سیستمی سیاسیی و نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی گەل، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت متمانە بە پڕۆسەکە زیاتر بکرێت ئەویش بە چاکسازیی لە سیستمی هەڵبژاردندا دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: هاوپەیمانی نەسر باوەڕی وایە هەر سیستمێک بایکۆتی تێدابێت مانای وایە سیستمەکە هەڕەشەی نەمانی لەسەرە، بۆیە بەشداری فراوانی هەمووان لە پڕۆسەی سیاسی مانای پتەوی سیستمە سیاسییەکەیە، ئەوەش بە چاکسازیی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دوورخستنەوەی گەندەڵکاران و ئەوانە دەکرێت کە بەڕێگای جۆربەجۆر یاریی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





