
دیمەنی دوای هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر کیێڤ. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕووسیا گەورەترین هێرشی درۆنیی سەرتاسەری جەنگی بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا ئەنجام دا، کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک، برینداربوونی لانیکەم 23 کەسی تر و زیان گەیاندن بە چەندین باڵەخانە لە شارەکەدا.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵەکان بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بەڵام هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا هێرشەکەی بە "ئەنقەست و بەرفراوان و بێبەزەییانە" ناوبرد و ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەم زەنگی ئاگادارکردنەوە هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی پەیوەندییەکەی پووتین و ترەمپ.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ پووتین "هیچ پێشکەوتنێکی" بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەدەست نەهێناوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەیاندا کارگەکانی دروستکردنی درۆن، فڕۆکەخانەیەکی سەربازی و پاڵاوگەیەکی نەوتیان لە کیێڤ بە وردی کردووەتە ئامانج.
زانیاریی زیاتر: هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا بڵاویکردەوە، ڕووسیا بە گشتی 539 درۆن و 11 مووشەکی ئاڕاستەی کیێڤ کردووە، و توانیویانە 478 دانەیان بخەنە خوارەوە. هاوکات، بەهۆی هێرشەکانەوە، زیان بەر نزیکەی 40 باڵەخانەی نیشتەجێبوون، هێڵی شەمەندەفەری گشتی، پێنج قوتابخانە و باخچەی ساوایان و چەندین کافێ و ئۆتۆمبێل کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
کاریگەری شەپۆلی بەفربارین تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: ترەمپ پابەندە بە سەقامگیریی سووریا
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ساڵح موسلیم: كورد لە دیموکراسییەت پێشەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات






