
هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری لازقیەی سووریا
ئاڤا نیوز
وەزیری فریاکەوتنی سووریا ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ تورکیا ڕێککەوتووین بۆ بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکانی گوندەوارەکانی لازقیە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێکە ئاگر لە چەند ناوچەیەکی سووریا کەوتووەتەوە، بە تایبەت لە ناوچەکانی نزیک کەناراوەکانی پارێزگای لازقیە، بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی و هاوکات بای بەهێزەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ڕووبەڕووی گرفت بوونەتەوە ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
لێدوانی فەرمی: ڕائد ساڵح، وەزیری فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی سووریا، بە ئاژانسی فەرمی سووریای ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی مەیدانیی لەگەڵ لایەنی تورکی لە ناوچەی سنووریی "یەيلا داغ"ی دراوسێی چیای تورکمان ئەنجامداوە، ڕێککەوتن کراوە لەسەر بەشداریکردنی دوو فڕۆکەی هێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە لە بەیانیی ئەمڕۆوە (شەممە)ـەوە، هاوکات 11 ئۆتۆمبێل و ئامێر (8 ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە و 3 تانکەری دابینکردنی ئاو) چوونەتە ناوچەکەوە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی کوژاندنەوەدا.
لە هەمان کاتدا: بە گوتەی ساڵح، ئەم هەماهەنگییە بە هاوکاریی نێوان وەزارەتی فریاکەوتن و بەڕێوەبردنی کارەساتەکان و وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەگەڵ لایەنی تورکی ئەنجام دەدرێت، ئەمەش بۆ گەرەنتیکردنی ئامادەباشی و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاریی مەیدانی و بەهێزکردنی وەڵامدانەوەی خێرایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی لە وەزارەت و پارێزگا جیاوازەکانەوە بەردەوامن لە هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرانەی کە پانتاییەکی بەرفراوانی لە گوندەوارەکانی باکووری لازقیە گرتووەتەوە و بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتنیان بە ناوچە و گوندی نوێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات






