
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە لەبارەی دووبارە کردنەوەی دەرگای گۆڕانکاری لە ناوی کاندیدان دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە لە چەند پەیجێک هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە، کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد "دەرگای گۆڕانکاری و گۆڕینی کاندیدان تەنیا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر دەکرێتەوە".
لێدوانی فەرمی: عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "کۆمیسیۆن پڕۆسەی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی کۆتایی پێهێناوە و تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ دووبارە کردنەوەی دەرگای هەموارکردنەکان یان وەرگرتنی لیستی نوێ."
لە هەمان کاتدا: ئاماژەی بەوەشکرد: "قسەکردن لەسەر دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن لە کاتی ئێستا هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە، چونکە کۆمیسیۆن بەپێی خشتەیەکی کارکردن کارەکانی و ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ڕێکدەخات."
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بە گوتەی عیماد جەمیل، "کۆمیسیۆن ئێستا گەیشتووەتە قۆناغی وردبینیکردنی لیستی کاندیدان، ناردنیان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەنجامدانی پڕۆسەی پەسەندکردنی ئەم لیستانە و ئەنجامدانی تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە قەوارەکان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ڕۆژی 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و ئامادەکارییەکانی لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






