
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان، نووسینگەکەشی دەڵێت، مەشهەدانی چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆسیەی هەڵبژاردن لەگەڵ سەرکردەکانی کوردستان تاوتوێ دەکات.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی 11ی ئەمساڵدا، خولی ئێستای پەرلەمانی عێراق دەیەوێت کۆمەڵێک یاسای گرنگ تێپەڕێنێت و لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداشدا ڕۆڵی هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمان بە یاوەری زیاد جەنابی، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمان سەردانی هەولێری کرد، لە فڕۆکەخانەش هەریەکە لە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە سەردانەکەیدا مەشهەدانی دۆسیە هاوبەشەکان، بەهێزکردنی پێکەوەکارکردن لەنێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەری کێشەکانی نێوانیان لەگەڵ دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکات.
زانیاریی لە پەیامنێرەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیاش لە بەغدا ڕایگەیاند، سەرۆکی پەرلەمان دەیەوێت پێش دەستپێکی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان لە وەرزی نوێدا کۆدەنگی بۆ تێپەڕاندنی ژمارەیەک پڕۆژەیاسای نوێ دەربکات، یەکێک لەوانەش پڕۆژەیاسای نەوت و غاز دەبێت ئەوەش یەکێکە لە ئامانجەکانی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بە سێ ڕێگا میکانیزمی پۆستی سەرۆککۆمار دیاریی دەکات




