
ئاگری لازقیە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و بەهۆی بەهێزی باوە تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە
ئاڤا نیوز
ئاگرەکەی شاری لازقیە بەهۆی بەهێزیی با جارێکی دیکە سەریهەڵدایەوە و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، بۆ ئەو مەبەستەش تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەریەک لە ئوردن و تورکیا بەشدارن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای مەترسی و ئاستەنگە گەورەکان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژی یەک لەدوای یەک بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی لە دارستانەکانی گوندەوارەکانی لازقیە کەوتووەوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدولکافی کەیال، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی لە پارێزگای لازقیە، ڕایگەیاند ئەو ئاگرانەی سووریا بەخۆیەوە دەیبینێت، لە تووندترین و مەترسیدارترین ئاگرەکانن لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا.
بەربەستەکان: بە گوتەی کەیال، بارودۆخی جوگرافی و خێرایی زۆری با، "ئەرکی ئاگرکوژێنەوەکان و هەموو تیمە کارکەرەکانی قورستر کردووە بۆ ئەوەی بتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. هاوکات پێشڕەوی ئۆتۆمبێلەکان و تیمەکان لە هەندێک ناوچەدا مەترسیدارە بەهۆی بوونی پاشماوەکانی جەنگەوە، کە تەقینەوەیان دەبێتە هۆی زیاتر پەرەسەندنی ئاگرەکە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: 62 تیمی ئاگرکوژێنەوەی سەر بە بەرگریی شارستانی بەشدارن، لەگەڵ دوو هێلیکۆپتەر و 11 ئۆتۆمبێل کە لەلایەن تورکیاوە نێردراون. هاوکات تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ئوردن ئەمڕۆ یەکشەممە دەستیان بەکارکرد.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ماکرۆن پرۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق تاوتوێ دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ئامادەیی خۆی بۆ دادگایکردنی زیندانییە داعشەکانی سووریا دەردەبڕێت






