سووریا نرخی نوێی ڤیزا دیاری دەکات؛ گرانترین نرخ بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 تەممووز
گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی سووریا گۆڕانکاری لە نرخی نوێی ڤیزادا کرد و بۆ بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی کردییە بێ بەرامبەر، ڤیزای یەک مانگی بۆ عێراقییەکان 50 دۆلار و بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانیش 400 دۆلارە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت، هەڵگرانی پاسپۆرتی لوبنان، ئوردن، مالیزیا و مۆریتانیا بۆ سەردانی سووریا پێویستییان بە ڤیزا نییە، سڕبییەکانیش لە پارەی ڤیزا دەبەخشرێن، وڵاتانی دیکەش بەسەر 10 کۆمەڵەدا دابەشکراون و نرخی ڤیزای گەشتکردن بۆ سووریا بۆیان لەنێوان 15 بۆ 800 دۆلارە، ئەویش بەگوێرەی ماوەی ڤیزاکە و ژمارەی سەردانیکردن دەگۆڕێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاویکردەوە، ڕێنمایی نوێی تایبەت بە ڤیزای گەشتکردن لە ئەمڕۆ یەکشەممە (6ی تەمموزەوە) دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ هاووڵاتیانی عێراقیش ڤیزای گەشتکردن بۆ مانگێک 50 دۆلار، بۆ سێ مانگ 75 دۆلار و بۆ شەش مانگیش 100 دۆلارە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئێرانی بە تەنیا خستووەتە یەک بازنەوە و هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەو وڵاتە ئەگەر بیانەوێت ڤیزای یەک مانگی سووریا بەدەستبهێنن دەبێت 400 دۆلار بدەن، بۆ ڤیزای شەش مانگیش دەبێت 800 دۆلار بە حکومەتی سووریا بدەن، ئەوەش بەرزترین نرخی ڤیزای سووریایە بۆ وڵاتانی جیهان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






