
دیمەنی هۆڵێکی تاقیکردنەوەی پۆلی 12. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی پۆلی 12 بە وێژەیی و زانستی و پیشەیی و خوێندنی تورکمانی و سریانی کۆتایی هات. بڕیارە لەم هەفتەیە ئەنجامەکان ڕابگەیێنرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 1ـی 6، تاقیکردنەوەکان دەستیانپێکرد و ئەمڕۆ 6ـی7، کۆتاییهات، واتا مانگێک و پێنج ڕۆژ بەردەوام بوو. بۆ ئەمساڵ 115 هەزار و 787 قوتابی لە دوو هەزار و 17 هۆڵ تاقیکردنەوەکانیان کرد.
لێدوانی فەرمی: د.سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، سبەی دووشەممە بە ئامادەبوونی وەزیری پەرەوەردە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لیژنەی تاقیکردنەوەکان دەکرێت، ڕاپۆرتی کۆتاییان لێ وەردەگیرێت و وادەیەکی دیاریکراو بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دیاری دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: د،سەیوان ئەوەش دەڵێت: مانگێک زیاترە نووسراومان بۆ هەموو پەروەردەکان لە هەموو پارێزگاکان کردووە، بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان هیچ مەراسیمێک بەڕێوەناچێت، یەکەم و دووەم و سێیەم دیاری ناکرێت. ئەمەش لەپێناو دروستنەکردنی جیاوازییە لەنێوان قوتابیان.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، ئەگەر هیچ گۆڕانکاریەک لە وادەکە ڕوونەدات تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ڕادەگەیێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەرەی گەل: تەندروستی پۆڵاد شێخ جەنگی بەرەو باشبوون دەچێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی پڕۆژەی ئاوی دووكان – سلێمانی سێ واژۆ دەكرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات