نەجەف؛ لە ماوەی دوو ڕۆژی عاشوورا نزیکەی دوو هەزار 500 برینداربوون تۆمار کراون
- هەواڵ
- 6 تەممووز

دیمەنی مێردمنداڵێک لەکاتی تەتبیر کردن. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارێکی تایبەت کە دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی عاشوورا لە پارێزگای نەجەف، بە گشتی دوو هەزار و 492 برینداربوون و تێکچوونی دۆخی تەندروستی جۆراوجۆر تۆمار کراون.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی عاشوورا دەکەوێتە دەیەمین ڕۆژی مانگی موحەڕڕەم، لەنێو موسڵماناندا پیرۆز و گرنگییەکی زۆری هەیە و شیعە مەزهەبەکانیش تێیدا ماتەم دەگێڕن بەوەی "ئیمام حوسێن لەو ڕۆژەدا شەهید کراوە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆن و خزمەتگوزارییە پزیشکییە فریاکەوتنەکانی نەجەف دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، لە ڕۆژانی 4 و 5ـی تەمموزی ئەمساڵ، زۆرترین ژمارەی برینداران بەهۆی "تەتبیر"ـەوە بووە، کە گەیشتووەتە 1989 کەس.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاکان، سەرەڕای بریندارانی تەتبیر، چەندین ڕووداوی پزیشکیی دیکەش تۆمار کراون، لەوانە:
سووتان: 287
خنکان: 43
ژەهراویبوون: 39
تووندوتیژی و شەڕ: 17
کەوتنەخوارەوە لە بەرزی: 11
ئەمەش بزانە: ئامارەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ڕۆژی یەکەم (4ـی تەمموز) 668 تەتبیر و لە ڕۆژی دووەم (5ـی تەمموز) 1321ـی دیکە تۆمار کراون، کە نیشانی دەدات ژمارەکە لە ڕۆژی دەیەمی موحەڕڕەمدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە هەموو شتێک پیرۆزتر پاراستنی کەرامەتی گەلی کوردە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: لە هەموو شتێک پیرۆزتر پاراستنی کەرامەتی گەلی کوردە





