
ڕۆمان ستارۆڤۆیت، وەزیری گواستنەوەی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وەزیری گواستنەوەی ڕووسیا دوای چەند کاتژمێرێک لە دوورخستنەوەی لە لایەن سەرۆکی ڕووسیاوە تەرمەکەی دۆزرایەوە. بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ دووشەممە ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بە فەرمانێكی تایبەت ڕۆمان ستارۆڤۆیت، وەزیری گواستنەوەی ڕووسیای لە پۆستەکەی دوورخستەوە، تەنها دوو کاتژمێر دوای دوورخستنەوەی تەرمی ڕۆمان ستارۆڤۆیت لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کریملن لە وەڵامی پرسیاری میدیاکان سەبارەت بە هۆکاری دوورخستنەوەی گوتی: بە هۆی خراپی کاروبارەکان و نەبوونی متمانەی تەواو لە هەنگاوەکانی داهاتوو لە ڕێکخستنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکان دوور خراوەتەوە، بەبێ ئەوەی ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات.
بڵاوکراوەی فەرمی: لیژنەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی ڕووسیا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: جەستەی ڕۆمان ستارۆڤۆیت لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە دەرەوەی شاری مۆسکۆ دۆزراوەتەوە و شوێنەواری فیشەک بە سەر جەستەیەوە بووە، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان ڕووداوەکە خۆکوژی بووە.
ڕۆمان ستارۆڤۆیت کێیە؟
بۆ ماوەی پێنج ساڵ پارێزگاری هەرێمی کورسکی هاوسنوور بوو لەگەڵ ئۆکراینا، لە مانگی پێنجی ساڵی 2024 لە لایەن ڤلادیمێر پووتینەوە وەک وەزیری گواستنەوەی ڕووسیا دیاریکرا، بە هۆی ناڕێکی لە گەشتی فڕۆکەکان و هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکراینا بۆ سەر فڕۆکەخانەکانی ڕووسیا و تەقینەوەی بارهەڵگرێکی گواستنەوەی گاز لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، تووشی ڕەخنە بوویەوە و لەلایەن سەرۆکی ڕووسیاوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا، ئەمڕۆ دوو کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی دوورخستنەوەی لە پۆستی وەزیری گواستنەوە، هەواڵی خۆکوشتنی بڵاوکرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





