دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کرێملین
ئاڤا نیوز
کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا لەبارەی بڕیاری ئەمریکا بۆ پاڵپشتی سەربازیی ئۆکراینا ئاشکرای دەکات، پڕچەککردنی ئەو وڵاتە جەنگەکە درێژ دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای تەواوی هەوڵەکانی ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ڕاگرتنی شەڕی زیاتر لە سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناوە لە ئەنجامی ئەم لەشکرکێشییەی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا، ئەمریکا چەندین سزای توندی بەسەر مۆسکۆ سەپاند، هۆشداریشی لە سەپاندنی سزای زیاتری داوە، هەموو هەوڵێکیش دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئاگربەستێکی گشتگیر لەنێوان هەردوولا ڕانەگیێنراوە هەردوولا بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی ئامانجەکانی یەکتری.
لێدوانی فەرمی: دیمیتری پیسکۆف، وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند، ڕووسیا هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرز دەنرخێنێت کە دەیەوێت دانووستانەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا شوێن بگرێت.
- ناوبراو لەبارەی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بۆسەر ڕووسیا ڕایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕووسیا یاسایی نین و زیان بەهەردوو دەوڵەت دەگەینێیت.
- لەبارەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ ناردنی هاوکاریی سەربازی بۆ ئۆکراینا وتی، پڕچەککردنی ئۆکراینا جەنگ درێژ دەکاتەوە.
هەموو ئەمانەش لە کاتێکدان کە ترەمپ بێزاری خۆی لە هەر یەکە لە ڕووسیا و ئۆکراینا دەربڕیووە، تەنانەت لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ پووتیندا، ترەمپ ئاشکرای کرد هیچ پێشکەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بەدەست نەهاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بەڵێنیدا یارمەتی سەربازیی زیاتر پێشکەش بە ئۆکراینا بکات و تیشک دەخاتە سەر چەکی بەرگری، ئەم لێدوانەشی لە دوای چەند ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی کۆشکی سپییەوە هات کە ئاشکرای کردبوو چەک بۆ ئۆکراینا نانێرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 58 چرکە لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکات
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ حەشدی شەعبی لەسەر سنووری عێراق و سووریا جێگیر دەبێت
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەدر پێنج ڕێنمایی بۆ ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە






