قوتابیان لەکاتی تاقیکردنەوەدا
ئاڤا نیوز
ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵی پۆلی 12 ئاشكرا دەكرێت، بەڵام جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو و بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە هیچ مەراسیمێك ڕێكناخرێت و ناوی قوتابییە یەكەمەكانیش دیار ناكرێن.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 1ی6ی ئەمساڵ بە بەشداریی زیاتر لە 115 هەزار قوتابی لە هەرسێ بەشی زانستی، وێژەیی و پیشەیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێكرد و لە ڕۆژی 6ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەكان كۆتاییان هات، وا بڕیارە كاتژمێر (7:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕابگەیێنرێت.
لە ساڵانی ڕابردوو، ئەنجامەكان لە مەراسیمێكدا لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕادەگەیێنران و قوتابیانی یەكەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان و لەسەر ئاستی بەشەكانیش ئاشكرا دەكران، بەڵام ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە بڕیاری دا هیچ مەراسیمێك نەكرێت و هیچ ناوێكیش ئاشكرا نەكرێت.
لێدوانی فەرمی: د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، "مانگێک زیاترە نووسراومان بۆ هەموو پەروەردەکان لە هەموو پارێزگاکان کردووە، بۆ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان هیچ مەراسیمێک بەڕێوەناچێت، یەکەم و دووەم و سێیەمەکان دیاری ناکرێت. ئەمەش لەپێناو دروستنەکردنی جیاوازییە لەنێوان قوتابیان".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو درەنگتر كۆتاییان هات، ئەویش بە هۆی ئەوەی كە ماوەی هەفتەیەك و بە دیاریكراوی لە ڕۆژی 14ی6 تاقیكردنەوەكان بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل وەستان و 22ی6 دەستیان پێكردەوە.
زانیاریی ئاڤا: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا خولی دووەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 لە ڕۆژی 23ی8 دەستپێدەكات و تاوەكوو 31ی8 بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا ئامادەکاری دەکات بۆ چۆڵکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر لە ئێران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زێدان و مالیکی: بە هەموو شێوەیەک دەستوەردانی دەرەکی ڕەت دەکەینەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەچێتە تورکیا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت






